.
08:24 PM - 14/10/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوون، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار و دادپەروەر بووە کە بتوانێت لە ئاست داواکاری و خواستی هەموواندا بێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر نەک لێکترازان، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش هەموو هەوڵێکمان داوە و ناشمانەوێت لە دەرەوەی ئەم بەها باڵایانە هەنگاوێک بنێین کە دواتر بە زیان بۆ گەلەکەمان بشکێتەوە، چونکە بە دڵنیاییەوە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە دەبێت رەنگبداتەوە لە حکومەتی داهاتوودا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عیراق کرایەوە و سەرۆک بافڵ وتی، خەمی ئێمە لە بەغداد خەمی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەهێزی یەکێتی لە بەغداد بەهێزی پێگەی کورد و پاراستنی مافە رەواکانی گەلەکەمانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە