کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغداد بڕیاریدا بەدابینكردنی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان

.

05:51 PM - 14/10/2025

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ جۆرێک باسی موچە نەکراوە.


ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تەیف سامی، وەزیری دارایی ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوو، هەربۆیە هیچ بڕیارێك دەربارەی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.


ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابینبکات.


ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانی ڕابردوو عیراق تەنها 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەرێم دەنارد و بە 50 هەزار دابەش دەكرا تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ نەوت بۆ تەواوی هەرێم دابین دەكرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە