.
03:20 PM - 14/10/2025
|رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، سەرۆكی لیست و كاندیدی ژمارە یەكی لیستی٢٢٢ ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ناوچەی پەنجا عەلی سەردانی گەڕەكی ( گوڵان ٢) ـی كرد و بڕیاریدا گەڕەكەكە كۆنكرێت بكرێت و هەموو پرۆژە پێویستییەكانی تریش جێبەجێ بكرێن.
لەمیانی سەردانەكەیدا پارێزگاری كەركوك بە دانیشتووانی گەڕەكەكەی راگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی خزمەتتان بكەین ئەم حكومەتە، حكومەتی ئێوەیە. دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كەركوك هیچ گەڕەكێك بەبێ خزمەتگوزاری ناهێڵین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە