.
12:57 PM - 13/10/2025
12 كۆچبەری تری عیراقی لە لیبیا دۆزرانەوە، كە بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراقیش دەڵێت، هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا دەستپێكردووە بۆ دیاریكردنی ناسنامەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ عیراق.
ئەحمەد سەحاف كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 12 كۆچبەری تری عیراقی لە لیبیا دۆزراونەتەوە كە بە نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتەكە.باسی لەوەشكردووە،رێكارەكانیان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا دەستپێكردووە، بەمەبەستی ئاشكراكردنی ناسنامەیان و ئامادەكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ عیراق.
راشیگەیاندووە، پێشتر باڵیۆزخانەكەیان ئامادەیی پیشانداوە بۆ گەڕاندنەوەی 41 كۆچبەری تر كە ئێستا لە ناوەندێكی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایین لە رۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.
بەوتەی ئەحمەد سەحاف، ماوەی ساڵێكە چوونی عێراقییەكان بۆ لیبیا زیادیكردووە، ئەوەش نیشانەی زیادبوونی چالاكی تۆڕەكانی قاچاخچی و بازرگانیی مرۆڤە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە