کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ:سیاسەتی خراپی ئۆباما و بایدن بووە هۆی دروستبوونی ململانێ لە ئۆكرانیا

.

10:45 AM - 13/10/2025


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیدارەی باراك ئۆباما و جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی بە هۆكاری كێشەكانی ئۆكرانیا تاوانباردەكات.

دۆناڵد ترەمپ پێش دەستپێكردنی گەشتەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،ئەگەر سەرۆكێكی شایستەیان هەبوایە، نەك سەرۆكێكی گەورەی وەك خۆی ، ململانێ‌ و ناكۆكی لە نێوان روسیا و ئۆكرانیادا سەریهەڵنەدەدا. راشیگەیاند،سەر هەڵدانی ئەم ململانێ‌ یە سیاسەتێكی خراپ بوو بۆ بایدن و ئۆباما. دۆناڵد ترەمپ تەئكیدیشی كردەوە لەوەی، ململانێكان لە ئۆكرانیا سەری هەڵنەدەدا ئەگەر جۆ بایدن لە ساڵی 2020 ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا نەكردایە.

ئەمەش لە كاتێكدایە ،ترەمپ چەندین جار رایگەیاندووە ئەگەر ئەو لە ساڵی 2020 سەرۆكی ئەمریكا بووایە ململانێكان لە ئۆكرانیا دەستی پێنەدەكرد.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە