.
10:18 AM - 13/10/2025
بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی شەرم شێخ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەغدادی بەرەو میسڕ بەجێهێشت.
لە دیارترین میوانانی لوتكەكە هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە هەر خۆی خاوەنی بیرۆكەكەیە، لەگەڵیشیدا نوێنەری هەریەكە لە وڵاتانی توركیا و عیراق و ئیندۆنیزیا وئیمارات و پاكستان و هیندستان و بەحرەین، لەگەڵ وڵاتانی كوەیت وعومان و قوبرس و یۆنان و ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئازەربایجان و ئیسپانیا، ئەرمینیا و مەجەر بەشداری لە لوتكەكەدا دەكەن.
لوتكەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی، لوتكەیەكی تایبەتە سەبارەت بە ئاشتی و كۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و بەرقەراربوونی ئاشتی لە نێوانیاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە