کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆسەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان دەستیپێكرد

.

09:47 AM - 13/10/2025

 

ئەمڕۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتە ئیسرائیلیەكان و زیندانیانی فەڵەستینی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستی پێكردوو ، تائێستاش حەوت بارمتە تەسلیمی خاجی سوور كراونەتەوە.

لەوبارەیەوە میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووە ، تائێستا خاجی سوور حەوت بارمتەی وەرگرتووەتەوە و ئیسرائیلیشی لە وەرگرتنەوەی ئاگادار كردووەتەوە و رایگەیاندووە تەندروستی بارمتەكان زۆر باشە، هاوكات بەپێی زانیاری میدیاكان بڕیارە هەر ئەمڕۆ بە چەند كاروانێك ئەو 20 بارمتە ئیسرائیلیە ئازادبكرێن كە حەماس ناوەكانی بڵاوكردبوونەوە.

قۆناغی یەكەمی پلانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاگربەست لە غەززە، گەڕانەوەی بارمتەكان بۆ ئیسرائیل لەگەڵ ئازادكردنی 250 فەلەستینی كە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراو هەزار و 700 كەسی تر كە لە سەرەتای شەڕی حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە دەستبەسەركراون لە خۆدەگرێت .

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی  فەڵەستین لە كەرتی غەززە لە هەڵمەتی سەربازیی ئیسرائیل 67هەزار و 806كەس كوژراون،كەزیاتر لە نیوەی كوژراوەكان ژن و منداڵ بوون.


 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە