کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەرکوک ئەو شارەی ناسنەمەی کوردستانەی گەورەیە “

.

08:48 AM - 13/10/2025

کەرکوک ئەو شارەی ناسنەمەی کوردستانەی گەورەیە “ 

 

ململانێی زەوی و سێبەری دەسەڵاتی ڕابردوو

کەرکوک، ئەو شارەی بە قودسی کوردستان  ناوزەد دەکرێت، لە پاڵ دەوڵەمەندیی سەرچاوە نەوتییەکانی، بە مێژوویەکی ئاڵۆزی پڕ لە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و ململانێی ناسنامەیی ناسراوە. کێشەی زەوی کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان تەنها بابەتێکی کشتوکاڵی نییە، بەڵکو دۆسیەیەکی نیشتمانییە و ڕەگ و ڕیشەی لە سیاسەتە شۆڤێنییەکانی ڕژێمی بەعسدا داکوتاوە، کە بەداخەوە، بەشێکی زۆری ئەو عەقڵیەتە تا ئێستاش لە بڕیارە ئیداری و یاساییەکانی عێراقی فیدراڵدا بەدی دەکرێت.

سێبەری قیادەی سەورە: هەڕەشە لە ناسنامەی خاک

ڕژێمی پێشووی عێراق، لە ڕێگەی بڕیارەکانی "ئەنجومەنی قیادەی سەورە" (مەجلیسی سەرکردایەتی شۆڕش)ەوە، پرۆسەیەکی چڕی "تەعریب"ی بەسەر ئەو ناوچانەدا سەپاند، بە تایبەت لە دوای بڕیارەکانی وەک یاسای چاکسازی کشتوکاڵی ژمارە 117ی ساڵی 1970 و بڕیارە تایبەتەکانی دیکە. ئەم سیاسەتانە بە زۆر جووتیارە کوردەکانیان لە زەویوزاری خۆیان دەرکرد و عەرەبی هاوردەیان لە شوێنەکانیان نیشتەجێ کرد، بەمەبەستی سڕینەوەی ناسنامەی کوردیی ناوچەکە و گۆڕینی هاوکێشەی دیمۆگرافی “

بەدیارکەوتنی هەر بڕیارێک یان هەڵوێستێکی ئیداری لە عێراقی نوێدا، کە پشتی بەم بنەما یاسایی و ئیدارییە بەعسییانە بەستبێت، بە واتای درێژەدانە بە هەمان عەقڵیەتی نادەستووریی و پشتگوێخستنی قوربانیانی تەعریب.

تەڵەی ماددەی ١٤٠ و شکست لە چارەسەر

دەستووری عێراقی ساڵی 2005، لە ماددەی 140دا، میکانیزمێکی یاسایی و دەستووریی دیاری کرد بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی تەعریب بە سێ قۆناغی (ئاساییکردنەوە، سەرژمێری، ڕاپرسی) و وادەی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی دیاریکرد (کۆتایی 2007). بەڵام دواکەوتن و شکستهێنان لە جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە، بە پلەی یەکەم بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان لایەنە عێراقی و کوردییەکان و نەبوونی جددیەتی حکومەتی فیدراڵ، بووە هۆی مانەوەی برینەکان بە ساڕێژنەکراوی “

 

لەگەڵ ئەوەی ماددەی 140 ڕێگای دەستووریی چارەسەر بوو، بەڵام ئێستا بەشێک لە کاربەدەستانی عێراق لە کەرکوک، دوور لە ڕۆحی دەستوور، هەوڵ دەدەن بە بیانووی یاسایی، بڕیارە تەعریبییەکانی پێشوو زیندوو بکەنەوە، کە ئەمەش نەک هەر دژایەتیی ماددەی 140 دەکات، بەڵکو متمانە بە پرۆسەی سیاسی عێراقی نوێ دەهەژێنێت “

لە کۆتایدا دەمەوێت بڵێم تاکە هێز بتوانێت ڕێگری بکات لەم ئەقڵێتە شۆڤێنیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لیستی ٢٢٢ 

کە پرۆژەیەکی هەمەلایەنی هەیە بۆ ئەم مەبەستە ..

 

کارۆخ سەید ڕزگار 

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە