کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: دەنگدان بە یەکێتی، دەنگدانە بە رێککەوتن و سەقامگیریی دارایی لە هەرێمی کوردستان

.

07:35 PM - 12/10/2025

یەکێتی پێیوایە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی، پێویستیی بە سەقامگیریی داراییشە. هەربۆیە لەپێناو سەقامگیریی دارایی و بووژانەوەی بازاڕدا هەموو توانای خۆمان چڕکردووەتەوە بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا.

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی ١٣ی بەحرکە و بازنەی ٧ی کوران ئاماژەم بە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ کرد لە بەغدا کە جێی خۆیەتی وەک ئەندازیاری رێککەوتن ناوی بهێنرێت و داوام لە هەڤاڵان کرد بچنە ناو جەماوەری خۆشەویستی هەولێر و روونی بکەنەوە دەنگدان بە یەکێتی، دەنگدانە بە رێککەوتن و سەقامگیریی دارایی لە هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە