کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

.

02:52 PM - 12/10/2025

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا خرایە بەر باس و دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

 

کۆبوونەوەکە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە گوزارشت لە ئیرادەی سەرجەم هاوڵاتییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات بکات.

 

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغداد دەبینێت، بۆ ئەوەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە