.
01:31 PM - 12/10/2025
قوباد تاڵەبانی ئەم وێنانەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی..
پڕۆژەی هێڵی ٣ـی ئاوی دوکان – سلێمانی، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوژمەی 423 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاویی شاری سلێمانی چارەسەر دەکات.
بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی ئیمزا کردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەم کرد لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار (هابیکا). هەموو هەوڵێک دەدەین پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە