کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە

.

12:45 PM - 12/10/2025

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم لایەنەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی وڵات و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد بە پێویست زانرا بۆ نەهێشتنی تەواوی بەربەستەکان و پابەندبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و پاراستنی مافی هەموو لایەک کە زامنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی رۆڵی بەڕێز سەرۆک کۆماری کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و وتی، یەکێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگدایە، چونکە بەرژەوەندیی گەلەکەمان و خەڵکەکەمان لە بەردەوامی سازان و شەراکەتی راستەقینەدا دەبینینەوە و بەغداد قوڵایی ستراتیجی سیاسیمانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە