کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەت بۆ هەمووان دەکات

.

06:34 PM - 10/10/2025

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەت بۆ هەمووان دەکات

"هێزی خەڵک بە خۆشگوزەرانی کەسانی لاواز دەپێورێت". تایبەتمەندی یەکێتی ئەوەیە کە هەموو کەسێک بتوانێت بە ئازادی گەشە بکات.. ئابوورییەکی دەوێت کە خزمەت بە خەڵک بکات نەک بە پێچەوانەوە. یەکێتی نەک لە گەڵ ئەویە کە موچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت، بەڵکو لە ناو خەڵک دایە و سەیر دەکات کە ئایا خەڵک بە مووچەکانیان دەژین. لە دروستبونیەوە  قەناعەتی وایە کە هەموان دەتوانین بەرەو پێشەوە بچین ئەگەر هەمووان تەنها چاومان لە خۆمان نەبێت. بۆ یەکێتی عێراق و هەرێمی کوردوستان سامانێکی سروشتی دەوڵەمەندی هەیە. بۆ ئەمە هەوڵی داوە یەکێتی کە هیچ هاوڵاتییەک بێ بەش نەبێت لەم سامانە نیشتیمانیە.

 

لە دروست بونیەوە یەکێتی سیاسەت بۆ هەمووان دەکات نەک بۆ چەند کەسێکی ئیمتیازدار.بەردەوام یەکێتی دەڵێت ئێمە لەبری کێبڕکێ دەڵێین بەڵێ بۆ عێراقێک و هەرێمی کوردوستانێکی هاوکاری.

یەکێتی زۆر شتی بەدەست هێناوە لە هەمووی گرنگتر ئازادی بیرو رای کردووە بە کولتور لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا.  بەوەش رازی نیە  هەمو ئەو شتانەی کە  بەدەستی هێناوە و دەڵێت ڕازی نابین. یەکێتی دڵنیایە کە عێراق و هەرێمی کوردوستان دەتوانێت دادپەروەرتر و داهێنەرتر و پێشکەوتنخوازتر بێت. بۆ یەکێتی وایە ئەگەر بەردەوام سەرنجمان لەسەر وزەی نوێبووەوە بێت، ئەوا ژینگەکەمان دەپارێزین و هەلی کارێکی بەردەوام و داهێنەرانە دروست دەکەین. ئەگەر سەرنجمان لەسەر پەروەردە و یەکگرتن بێت، ئاسۆ دروست دەکەین و ڕێگری لە بێکاری دەکەین. بە کورتی: یەکێتی سیاسەت بۆ هەمووان پەیڕەو دەکات، نەک تەنها بۆ چەند کەسێک.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە