.
02:14 PM - 10/10/2025
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بارەی هاوردەكردنی مریشكی ئێرانییەوە هۆشداری دەدات
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق سەبارەت بە هاوردەكردنی مریشكی ئێرانی هۆشداری دەدات و لەوبارەیەوە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە وڵاتی ئێران بڵاوبووەتەوە، رێككاری جدی لەبەرامبەر هاوردەكردنی مریشك وباڵندەی ئێرانی دەگیرێتە بەر.
هاوكات وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڤیتێرنەرییەوە هەموو رێكارێكیان گرتووەتەبەر بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە، ئەمەش دوای ئەوەهات، كە ئێران بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكەی لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی راگەیاند.
وەزارەتەكە تەئكیدیلەوەكردووەتەوە وباسیلە هاوردەكردنی مریشك و باڵندەی ماڵی و هێلكە و سەرجەم بەرهەمەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە وڵاتی ئێرانەوە داوە.
هەر لەسەر ئەوپرسە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤیتێرنەری سەر بەوەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو، نەخۆشخانە ڤیتێرنەرییەكان لەسەرجەم پارێزگاكان لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ گەڕان بەدوای هەر حاڵەتێكی گومانلێكراو راستەوخۆ نمونەی لێ بنێردرێت بۆ تاقیگەی ناوەندی بەمەبەستی پشكنین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە