کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای زیاتر لە دوو ساڵ و شەش مانگ، ئەمشەو گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لە لایەن حكومەتی توركیاوە هەڵگیرا

.

10:10 PM - 09/10/2025

دوای زیاتر لە دوو ساڵ و شەش مانگ، ئەمشەو گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لە لایەن حكومەتی توركیاوە هەڵگیرا و بڕیارە بەمزووانە توركیا ئاسمانی خۆی بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بكاتەوە.

حكومەتی توركیا بۆ گەمارۆكەی سەر فرۆكەخانەی سلێمانی هەڵگرت، لەم بارەیەوە شارەزایان پێیانوایە، ئەم هەنگاوەی ئەنكەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سلێمانی رۆڵی گەورە و دیاری هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و توركیا، هەروەها سلێمانی رۆڵی دیاری هەبووە لە پەیوەندییە هەمەلایەنەكان لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و توركیا، سلێمانی ناوەندی چەكدانانی یەكەم گرووپی پەكەكە بووە.
لەكۆی ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی نراون بۆ لابردی گەمارۆی سەر فرۆكەخانەی سلێمانی، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی گرنگ و كاریگەری هەبووە و گێراوە، تا ئەم پەیوەندییانە بباتە قۆناغێكی نوێ، لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەتەوە لەگەڵ چەندین پارتی گرنگ و وەفدی باڵای باكووری كوردستان و توركیا، هەر لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین دیبلۆماتكاری نێودەوڵەتی لەوانەش وڵاتانی زلهێز وەك ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و چەند وڵاتێكی تر ئەنجامداوە، دواجاریش ئەم هەوڵانەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەنجام گەیشت و دوای زیاتر لە دوو ساڵ و شەش مانگ، گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن حكومەتی توركیاوە هەڵگیرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە