کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ 4024 دۆلار دابەزی

.

11:43 AM - 09/10/2025

 

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد، ئەمڕۆ نرخی ئەو كانزا زەردە بەشێك لە قازانجەكانی لەدەستدا‌و یەك ئۆنسەی بۆ 4024 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا سفر پۆینت چوار دابەزی‌و یەك ئۆنسەی بوو بە 4024 دۆلار، ئێستاش لە دەوروبەری 4030 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی 8ی 10ی 2025 نرخی زێڕ ئاستێكی نوێی پێوانەیی تۆماركرد‌و گەیشتە 4059 دۆلار. 

پسپۆڕانی ئابووریش دەڵێن، دابەزینی نرخی زێڕ كاتییە‌و پێشبینی دەكرێت ئامانجی بەرزبوونەوەی داهاتووی گەیشتن بێت بە 4070 تاوەكو 4100 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رێككەوتنی ئیسرائیل و حەماسی لەسەر قۆناخی یەكەمی ئاگربەست ڕاگەیاند، كە ئەوەش دەتوانێت رێگە بۆ كۆتاییهاتنی شەڕ غەززە خۆش بكات. ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ هەبووە، بەڵام (كایل رۆدا) شرۆڤەكاری سەر بە كۆمپانیای راوێژكاری (كاپیتاڵ دۆت كۆم) پێیوایە، ئاگربەستەكەی غەززە تەنیا هۆكارێكی لاوەكییە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ‌و دەڵێت، پرۆسەی كۆكردنەوەی قازانج لەدوای ئەوەی نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستە مێژووییەكانی، هۆكاری سەرەكیی دابەزینی نرخی زێڕە، بەڵام هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەر بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە