.
06:50 PM - 08/10/2025
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەهۆڵی شەهید ئارام لەمەڵبەندی سلێمانی، لەکۆبونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یاسایی و نوێنەرانی یاسایی ناوەندی کاروباری یاسایی لەبازنەکاندا، کۆبووەوە و تیشکی خستەسەر جێبەجێکردنی بانگەشەیەکی دروست و یەکێتیانە بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ (ی.ن.ک).
لەکۆبوونەوەکەدا کەهەریەک لە سەرکەوت زەکی و تەلار لەتیف، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون، جێگری سەرۆک، وتارەکەی سەرۆک بافڵی لەدەستپێکی بانگەشەدا، کردە دەروازەی قسەکانی و باسی لەوەکرد کەیەکێتی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە قورسەکانی کوردایەتی هەمیشە بەرپرسیارانە و نیشتمانیانە مامەڵە دەکات.
ڕفعەت عەبدوڵا، ڕایگەیاند؛ لەدوای هەڵبژاردنی عیراق، یەکێتی بەپیادەکردنی سیاسەتێکی واقعی و نوێنەرایەتیکردنێکی ڕاستەقینە و بەرپرسیارانەتر، کەپێداگیری لەسەر ستراتیژێکی ھاوبەشی نیشتمانی دەکاتەوە دەچێتە بەغداد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە