.
11:55 AM - 08/10/2025
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە سەعات 12 و 30 دەقیقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپانێڵی عیراق و هەرێمی كوردستان، دوو ناسكێتی و ئایندەیەكی هاوبەش چەند سەرنجێك بخاتەڕوو.
رۆژی حەوتی تشرینی یەكەمی 2025 دیداری ساڵانەی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تویژینەوە (مێری) لە هەولێر دەستیپێكرد و تێیدا شەش پانێڵ پێشكەشكران، بڕیاریشە ئەمڕۆ حەوت پانێڵی تر پێشكەش بكرێن و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشداری پانێك سەبارەت بە عیراق و هەرێمی كوردستان، دوو ناسكێتی و ئایندەیەكی هاوبەش بكات .
دیداری مێری چالاكییەكی ساڵانەیە و سیاسەتمەدارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و پسپۆڕانی ئەكادیمی و سەركردەكان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان و دیپلۆماتكاران كۆدەكاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتانەی كە لەپێشیتەی لوتكەیین و كاریگەرییان لەسەر هەرێم هەیە و چارەسەر بۆ بڕیاردەران پێشكەش دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە