کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆمیسیۆن: یەک ملیۆن کارتی دەنگدەری نوێ دابەشکراوە

.

09:15 AM - 08/10/2025

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، تا رۆژی سێشەممە، 7ـی مانگ، یەک ملیۆن کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا دابەشکردووە کە تازە ناویان تۆمارکراوە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن کارتی دەنگدان دابەشکراون.


عیماد جەمیل ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری لەلایەن دەنگدەرانی نوێوە بەپێی پارێزگاکان خستەڕوو:


بەغداد و دهۆک: بەرزترین رێژە بە 44%.


نەینەوا: لە ریزبەندی دووەمدا دێت بە رێژەی 35%.


ئەنبار: رێژەی وەرگرتنەوە 34% بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە