.
06:29 PM - 08/10/2025
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هەموو خەڵكی كوردستان چاوەڕوانیی ئەوەیان لە حكومەتی هەرێم هەیە كە ژیان و گوزەرانی باشیان بۆ دابین بكات، خزمەتگوزاریی باشتر و زیاتریان بۆ دابین بكات.
راشیگەیاند: بەڵام حكومەتی هەرێم ناتوانێت وەك پێویست خزمەتی خەڵك بكات ئەگەر بێتو پێگەی كورد لەبەغداد بەهێز نەبێت و نەتوانرێت كێشەی بودجە و مووچە و كێشەكانی تر چارەسەر بكرێت.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ هەڤاڵانی سێكتەری حكومەت لە هەولێر تەئكیدی لەوەكردەوە، ئەزموونی سەردەمی سەرۆك مام جەلال و ئەزموونی سێ ساڵی رابردووی سەرۆك بافڵ سەلماندوویانە تا پێگەی یەكێتی لە بەغداد بەهێزتر بێت، پێگەی هەرێم پارێزراوتر و بەهێزتر بووە و دۆخی خەڵكیش باشتر بووە. چونكە چارەسەری كێشەكان لە بەغداد تەنها بە یەكێتی كراوە و دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە