کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ: پێكەوە دەتوانین بەسەر ئاستەنگەكاندا زاڵبین

.

11:46 AM - 08/10/2025

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر پێشوازی لە نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق كرد.

 

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە تاووتوێكرا. سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە كاری پێكەوەیی لەم قۆناغەدا دەتوانین زاڵبین بەسەر ئاستەنگەكان و خزمەتی خەڵكەكەمان باشتر بكەین.

 

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیا بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە