.
10:23 AM - 08/10/2025
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، هاووڵاتیان “نۆرەی ئەلیكترۆنی” وەربگرن و جەختیشدەكاتەوە، نرخی تێچوو 91 هەزار دینارە و ئەگەر نۆرەی ئەلیكترۆنی نەبێت نرخەكەی دەبێت بە 191 هەزار دینار.
بەڕێوەبەرایەەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی (حجز الالكترونی ) سكانی (QR) بکە ئەم بارکۆدەکە کارا ئەبێت و بەردەستە تاکو شوێنی حجز نامێنێت.
ڕاشیگەیاندووە، نرخی تێچووی پاسپۆرت ( ٩١،٠٠٠) دینارە ئەگەر ( حجز الكترونی ) ھەبێت، بەلام ئە گەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت پێویستە (١٠٠،٠٠٠) دینار رسومات زیادە بدیت و (٩١،٠٠٠) دینار تێچووی پاسپۆرتەکە، بەوەش کۆی گشتی ( ١٩١،٠٠٠) دینار دەکات، بۆیە باشترە ( حجزی الكترونی ) بکەیت ، تاکو تەنھا (٩١،٠٠٠) دینار بدەیت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، -بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆتان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆتان دیاریکراوە سەردانمان بکەن. واتە سەعات و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکەت لە چ کات و بەروارێکدا بوو،ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانتان بۆ رایی بکەین.
جەختیشی كردۆتەوە، تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن ( اصلی ) دەکرێت ، واتە کار بە (صورالقیدی الكترونی، پێناسی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عیراقی) ناکرێت.
* سایتی وەرگرتنی سەرەی پاسپۆرت (حجز الكترونی ) بریتی یە لە www.epp.iq
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە