کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان خەرج دەکرێت

.

10:03 PM - 07/10/2025

 

بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٥/١٠/٨ ) شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کەلەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

 

شایەنی باسە چەند جارێک بەنوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

٢٠٢٥/١٠/٧

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە