.
10:31 PM - 05/10/2025
سەرچاوەیەك لە لقی سلێمانی بانكی ناوەندی هەرێم راگەیاند، 48 ملیار دینارەكەی پشكی سلێمانی لە 120 ملیار دینارەكە ئامادەیە و هەركات لە هەولێرەوە داوا بكرێت بەبێ كێشە دەنێردرێت.
ئەو سەرچاوەیە هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لە نەبوونی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی سلێمانی دەكەن.
جگە لە هەناردەكردنی نەوت، بە پێی لێكتێگەیشتنێك پێوستە حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە 120 ملیار دیناریش، وەك داهاتی نانەوتی تەسلیمی حكومەتی فیدڕاڵ بكات، لە بەرامبەردا حكومەتی فیدڕاڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە