کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی داهاتوو وڵاتانی ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەكەنەوە

.

09:33 PM - 05/10/2025

هەشت وڵاتی ئەندامی ئۆپیك لەدوای كۆبوونەوەیەك, لە بڵاوكراوەیەكدا باس لە بەرزكردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت دەكەن لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بۆ 137 هەزار بەرمیل  نەوت لە رۆژێكدا.

ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوە دێت كە لە مانگی نیسانی ساڵی 2023دا  وڵاتانی ئەندام بە خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتیان كەمكردەوە.

ئۆپیك لە بەیاننامەكەدا باس لەوە دەكات، كە بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییە بەهێزەكانی ئابووری جیهانی و بارودۆخی لەباری ئێستای بازاڕ، كە ڕەنگدانەوەی دابەزینی عەمباركردنی نەوتە، بڕیاریان داوە رێژەی بەرهەمەكانیان بكەن بە 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بە بەراورد بەو كەمكردنەوە خۆبەخشانەیەی كە پێشتر لەسەری رێككەوتبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە