.
01:18 PM - 04/10/2025
رۆژنامەی ئیكۆنۆمی تایمز بڵاویكردەوە، بۆ حەوتەمین هەفتە لەسەریەك نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆماركرد و یەك ئۆنسەی گەیشتە سێ هەزار و 886 دۆلار، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 نزیك بویەوە لە 800 هەزار دینار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و رۆژی هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا، ئۆنسەیەك زێڕ بە سێ هەزار و 886 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، شارەزایانیش پێشبینی دەكەن تاكۆتایی ئەمساڵ بەهاكەی بگاتە چوار هەزار دۆلار.
هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕیش دەگەڕێننەوە بۆ ناسەقامگیری و ململانێ نێودەوڵەتییەكان و ئەگەری كەمكردنەوەی رێژەی سوودی بانكی لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە.
هاوكات لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 790 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە