.
01:25 PM - 20/09/2025
رێبین عمر
یادێک لەو خاتوونەی لە سەختیوە بۆ سەختی هات ژیانی هەمووی نارەحەتی گەورەبوو، لە دەربەدەری و دۆڵ و شاخە سەرکەژەکانی کوردستان ژیانی گەنجی خۆی بەخشی، گەواهیدەری گوندسوتان و داستانی قارەمانێتی پێشمەرگەو ژەهربارانکردنی سێوسێنان و ئاوارەو دەربەدەری گەل و ئەنفال و گشت کارەساتە قورسەکانی ژیانی ئەم وڵاتەبوو، لە سەردەمی شاریش مامە خەمەی گەل و مشورخۆری ئاوەدانی بوو هێرۆخان سەرمەشقی وەفاداری و ئازایەتی ژنی کورد بوو، ئيستا بە هۆی دۆخی تەندروستییەوە دورە بەڵام دەهێنێت یاد بکرێتەوە بە تایبەت لەم بارەدا بۆ ئەم سلێمانییە؛ داکۆکیکاری شاری سلێمانی بوو لە خەمی سلێمانیدا بوو، خانمێکە لە چاوگی ئەم شارەوە سەری هەڵهێناو وەک ژن و تێکۆشەری کوردایەتی رۆڵی گەورەی گێڕا لەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیلەم شارەوە بووە رەمزی تێکۆشانی ژنی کورد .
هەژمونی سیاسی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تاقانەترین هەژمونی هێزی ژنە لە مێژووی نوێداو دەدرەوشێتەوە؛ وەك کارەکتەرێکی كاریزمی لە كوردستان و رۆژهەڵاتی پڕ كێشە رۆڵی گەورەی گێڕاو توانی خۆی بسەلمێنێت و خاوەن دیدی دووربوو .
لە ئاستی جیهاندا ساڵی ٢٠١٦ گۆڤارێكی ئەمریكی بەنێوی سۆڵت، گەواهی ئەو راستییەیدا كە هێرۆخان یەكێكە لە سەد ژنە پڕ كاریگەرەكانی جیهان؛ بەکارە مەدەنییەکانی خزمەتی رەوتی پێشکەوتووخوازی کردووە.
هێرۆخان دۆستی خەڵک و چینەکانی کۆمەڵ بوو دووربوو لە کاری پۆپۆلیستی؛ هیچ کات خۆی نمایش نەدەکرد.
سەنگینانە سیاست و خزمەتی دەکردو کەم دووبوو هەمووشتێکی کە دەیکرد لە رۆحییەتی بەرپرسیارێتیدا ئەنجامی دەدا .
لە ژیانی خۆیدا یەكێكە لەو سەركردانەی كە وەها بیردەکردەوە كە خزمەتكردن بە وڵات و گەل دەبێت راستەقینە بێت .
بەجۆرێک چاكەی دەستی چەپی ئەو دەستی راستی هەرگیز نەیدەزانی هێرۆخان وابوو دوور بوو لە غروری دەسەڵات .
هێرۆخان كەم دەدوا یان كەم لە میدیاكان دەردەكەوت؛ بەسروشتی خۆی كەسایەتییەکی بێدەنگ و سەنگین بوو دوور بوو لە خۆ نمایشکردن . جێگەنەبوو لە کوردستان دەستی خێری ئەوی پێنەگەیشتبێت.
بەکارەکانی لە رووی پاراستنی شوناسی ئەم شارەو کلتورو بواری خزمەت و پێشکەوتووخوازی مەدەنی هێرۆخان چۆن لە شاخ خەباتی کرد ئاواش خەباتی بۆ ناو ناوبانگی سلێمانی دەکرد .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە