.
10:34 PM - 12/09/2025
ئەندامانی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی شایستەی خەڵاتی نۆبڵن، بەڕێوەبەری پەیمانگای نۆبڵیش دەڵێت، هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەو گفتوگۆیانە نەبووە كە لە لیژنەكەدا دەكرێن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە مانگی داهاتوودا، بەوتەی خۆشیی كۆتایی بە شەش جەنگو ململانێ هێناوەو لە هەوڵیشدایە جەنگی ئۆكرانیاو غەززەش ڕابگرێت، بەڵام رەنگە ڕووبەڕووی بەربەست ببێتەوەو خەونەكەی نەیەتەدی، چونكە وەك بەڕێوەبەری پەیمانگای نۆبڵی نەرویجی دەڵێت، ئەوان لە هەڵبژاردنی كەسانی شایستەدا ناكەونە ژێر هیچ كاریگەرییەكەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە