کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی دانوستانكاری هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە و لیستی مووچەی مانگی ئابیش رەوانەی بەغدا كرا

.

11:07 AM - 09/09/2025

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو وەفدی دانوستانكاری هەرێم و  عیراق كۆبوونەوە سەبارەت بە پرسەكانی داهاتی نانەوتی و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و چەند پرسێكی تری نێوان هەرێم و بەغدا.

 بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ هەردوو وەفدەكە دەبێت لەسەر راپۆرتی كۆتایی داهاتی نانەوتی و پرسی هەناردەكردنی نەوت و تەواوی ئەو خاڵانەی ماون رێككەوتنیان لەسەر بكرێت رێك بكەون و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ، بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەوپرسانە تاوتوێ بكرێت و بڕیار لە خەرجكردنی مووچە بدرێت.

هاوكات بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئابی رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە و چاوەڕوانیش دەكرێت هەرێم و بەغدا لە كەمترین ماوەدا بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی مووچە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە