.
08:45 PM - 05/09/2025
لێپرسراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ڕایگەیاند، زۆربەی چەكدارە بیانییە دەستگیركراوەكانی كەمپی هۆل تۆمەتبارن.
دادوەر عەلی زیا لێپرسراوی هاریكاریی دادوەریی نێودەوڵەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند، زۆرینەی چەكدارە بیانییە دەستگیركراوەكانی كەمپی هۆل تۆمەتبارن و هەندێك لەو تۆمەتبارانەی لە عیراق داواكراون، لەو وڵاتانە دادگایی دەكرێن كە بۆی هەڵاتوون.
دادوەر عەلی زیا وتیشی، بەهۆی رەتكردنەوەی تەسلیمكردنی هەندێك لەو تۆمەتبارانەی كە هەڵاتوون بۆ وڵاتان و لە عیراق داواكراون، پەنایان بردووەتە بەر دادگاییكردنی ئەو تۆمەتبارانە لەو وڵاتانە، بەڵام لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامانەی كە دادگاكانی عیراق پێشكەشی دەكەن. ئەو دادوەرە راشیگەیاند، كە بەڵگەنامەكانیان دەیسەلمێنێت ئەو داواكراوانەی عیراقیان بەجێهێشتووە لە تاوانی كۆمەڵكوژی تێوەگلاون.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، نزیكەیی 27 هەزار كەس لە كەمپی هۆل-ن، كە 15 هەزاریان سورین و پێنج هەزاریان عیراقین، ئەوانی دیكە هاووڵاتی 42 وڵاتی دیكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە