.
05:34 PM - 05/09/2025
بزووتنەوەی حەماس گرتەیەكی ڤیدیۆی دوو بارمتەی ئیسرائیلی بە زیندووی بڵاو كردەوە، كە لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە لە كەرتی غەززە بە دیل گیراون.
ڤیدیۆكە زیاتر لە سێ دەقیقە و 30 چركە دەخایەنێت بە ناونیشانی، كات تەواو دەبێت، لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دیلێكی ئیسرائیلی بە ئۆتۆمبێلێكەوە بە باڵەخانە وێرانكراوەكاندا تێدەپەڕێت و بە زمانی عیبری داوا لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات هێرشە سەربازییە پیلان بۆ داڕێژراوەكەی ئەنجام نەدات بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە. لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا، دیلە دەستبەسەركراوەكە، بارودۆخی مانەوەی خۆی دوای 22 مانگ لە دیل بوون لە نێوان ئەو بارودۆخە سەختەی كە لە ئەنجامی پەرەسەندنی بۆردومانی ئیسرائیل و كەمیی خۆراك، ئاو، غاز و كارەبا لە نێوان گەمارۆی بەردەوامدا هاتووە، باس دەكات. لە كۆتایی ڤیدیۆكەشدا لەگەڵ دەستگیركراوێكی تردا كۆدەبێتەوە و دەڵێت، لە شاری غەززەیە و ڤیدیۆكە لە 28ی ئاب تۆماركراوە.
لای خۆیەوە، یایر لاپید سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوكراوەتەوە، جارێكی تر پێویستی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەكان و رزگاركردنی دیلەكان و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بیردەخاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە