.
04:31 PM - 05/09/2025
تەها سلێمان
هەمووان ئەوە دەنین دەنگێکی زۆری کەرکوک کەوتوەتە سنووری پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ) و شاروشارۆچکەکانی تر؛ بۆ ئەم مەبەستە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەکاتی هەڵبژاردنەکان و کۆکردنەوەی دەنگدەران و ئاراستەکردنیان بۆ ڕۆیشتن بۆ کەرکوک و دەنگدان، توانای مادی و مەعنەوی زۆر خەرج دەکات، کە بێگومان بۆ خزمەتی کەرکوک و یەکێتیی ڕەنگدانەوەو ئەنجامی باشی هەیە.
بەڵام تەنیا ئەوە بەس نیەو بەئەزموونی کارکردنی ڕابردووی خۆم لەگەرمیان؛ زۆربەی حیزبە بچووکەکان یان ئەو حیزبانەی لیست و کاندیدیان لەکەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان نیە، نەک هاندەرنین بۆ دەنگدەرەکانی ئەندام و نزیک لێیان کە بچن بۆ کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان دەنگ بدەن، بەڵکو لەزۆر جێگا پەشیمانیان دەکەنەوە بچن بۆ دەنگدان!
بۆیە زۆر گرنگە لەچواچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و سەردان و بەسەرکردنەوەو کۆڕو کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی دەرەوەی کەرکوک، ئەم بابەتە بە گفتوگۆی کوردانەو کوردەوارییانەو کەرکوکیانەو لەپێناو کەرکوک و سەرخستنی لیست و کاندیدانانی یەکێتیی لەکەرکوک ئاراستە بکرێ و ببێتە جومگەیەکی گرنگ و جێگەی بایەخ پێدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە