.
02:36 PM - 31/08/2025
ركابەرییەكانی هەفتەی سێیەمی پریمەرلیگ دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریچی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی فولهام كرد لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە هێرشبردن دەستیان پێكرد تا لە دەقیقەی 23 دا جۆشوا كینگ بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی یانەی فولهامی میوانی تۆماركرد بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ سیستمی ڤار ناوبژیوان ئەو گۆڵەی رەتكردەوە دواتر یارییەكە بەهێزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لە دوا ساتەكانی گێمی یەكەمدا جواو پیدرۆی بەڕازیلی توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی چێڵسی تۆمار بكات و ئەو گێمەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی پێهات لە دەستپێكی گێمی دووەمدا یاریزانانی بلوز فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 56 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و ئینزۆ فێرناندیزی ئەرجەنتینیش بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی دڵنیایی یانەكەی پێ تۆمار كرد هەرچەندە دوای ئەو گۆڵەی فێرناندیز راهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن بەڵام تا كۆتایی ئەنجامی یارییەكە گۆڕٍانكاری بەسەردا نەهات و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام مایەوە بەو بردنەوەیەش یانەی چێڵسی بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە