.
02:02 PM - 31/08/2025
پەیامی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی
بۆ سەرۆك بافڵ تاڵەبانی:
بە ناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی هاوپەیمانیەتی حزبە سۆشیال دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبی، دڵنیایین وەك هەمیشە لە ئەركێكی گەورەی تردا سەركەوتوو دەبن و پایەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەتێكی هەرێمیی بۆ ئامانجی باڵا لە ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی و دۆزی رەوای گەلەكەمان بەكاردەهێنن.
هەڵبژاردنی جەنابتان بۆ سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەتیەكە تەنها روداوێكی كوردستانیی نیە، بەڵكو ئاڵوگۆڕێكی چۆنایەتیە لە كاریگەربوونی كەسایەتیەكی كورد لەناو هاوكێشە هەرێمیی و نێودەوڵەتیەكان لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی، دڵنیاین لەسەر رێگا و رێبازی رەوانشاد مام جەلال پەیوەندییەكانی كورد و یەكێتی لە سەكۆ جیهانیەكان بەهێزتر دەكات.
دەشزانین بە وەرگرتنی ئەم سەرۆکایەتییە ئەركێكی دیکەی قورس دەكەوێتە سەرشانتان، بەڵام وەك هەمیشە بە سەركەوتووانە لەم ئەركەشدا سەركەوتوو دەبن و مەکتەبەکەمان لە خزمەت بەجێگەیاندنی ئەم ستراتیژە نیشتمانییە و نەتەوایەتیە دەبێت.
دووبارە پیرۆزە و هیوا سەركەوتنتان بۆ دەخوازین
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی نشتیمانی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە