کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەزای سەید مەجید وەك لێپرسراوی بەشی كارگێڕ‌یی رێكخستن دەستبەكاربوو

.

01:45 PM - 18/04/2024

جەزای سەید مەجید وەك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دەستبەكاربوو.

لە هۆڵی ئاشتی، مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ژمارەیەك لەهەڤاڵانی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند و لێپرسراوی بۆردەكانی راگەیاندن و هۆشیاری لەمەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و سكرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتی و كادرەكانی مەكتەب رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی، جەزای سەید مەجید ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك كارگێڕیی رێكخستن بەڕێوەچوو، دواتر، سەركەوت زەكی لەووتەیەكدا باسی لە هەنگاوەكانی دوای كۆنگرە و كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن كرد و ئاماژەی بە شێوازی نوێی كاركردنی داهاتوودا و تیشكی خستە سەر مێژووی خەباتی جەزای سەید مەجید كە تێكۆشەرێكی دێرین و دڵسۆزی رێبازی سەرۆك مام جەلالە و لە ئەمڕۆ بەدواوە وەك ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دەستبەكاردەبێت هەروەها، تەئكیدی لەپشتیوانی مەكتەبی رێكخستن كردەوە بۆ سەركەوتنی كارەكانی.

هاوكات لە رێوڕەسمەكەدا باس لەخۆسازدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێتیی هەموو ئامادەباشیەكی كردووە و لەهەموو رووەكانەوە تەئكیدی لەسەرهەڵوێستی یەكێتی كردەوە كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، دواتریش جەزای سەید مەجید لەووتەیەكدا سوپاسی سەركردایەتی و مەكتەبی رێكخستنی كرد بۆپێدانی ئەوئەركە نوێیە و رایگەیاند، ئەوەی لەتوانایدا بێت درێغی ناكات.

7ba71a07-255d-4e6c-8c51-b2999035eb8a.jpeg

54acb3dd-f52d-4465-9f84-7346fa28bcad.jpeg

81d5fdc9-1cb8-47bf-a7cb-76362151e8cd.jpeg

26313d01-853a-4691-a4bc-8b45f9b5f06c.jpeg

fd18dc6d-0950-41d8-b0af-3d8fa6a5e90b.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە