کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن

.

01:17 PM - 18/04/2024

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم دەكات و هەوڵەكانی فراكسیۆنی حزبەكەش لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن. 

سەباح حەبیب، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێمی كوردستان و رۆژی چوارشەممە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی وەزیری پەروەردەی عیراقیان كردووە، داوایانكردووە مووچە بۆ وانەبێژانی هەرێمی كوردستان تەرخانبكرێت.

وتیشی، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆیان كردوە كێشەی بەهەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق چارەسەر بكرێت، هاوكات لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزارەتی پەروەردە لەهەوڵدان مووچەی مامۆستایانی ناوچە جێناكۆكەكانیش لەسەر میلاكی هەرێمەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵ بگوازرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە