کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە نوری مالکی یەوە پێگەیشت

.

10:08 PM - 03/10/2023

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە نوری مالکی یەوە پێگەیشت.


نوری مالكی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات،  مالكی لە پەیامەكەیدا دەڵێت:  بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركەوتنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات، هەروەها هیوای سەركەوتن و سەرفرازی بۆ یەكێتی دەخوازێت لە ئەركەكانیدا، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی راشیگەیاندووە، بە بەردەوامبوون لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال لە گۆڕەپانی كوردستانی و عیراقی دا، رێگا بۆ كاری نیشتمانی هاوبەش پتەو خۆشدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە