د.كەریم شەریف قەرەچەتانی
د. كەریم شەریف قەرەچەتانی
((كاك دكتۆر، من وه‌ك دایكی چه‌ند خوێندكارێك به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام كه منداڵه‌كانم به باشترین شێوه په‌روه‌رده بكه‌م، ماوه‌یه‌كی زۆره باس هه‌ر باسی زیره‌كیی ده‌ستكردە، وه‌ك باسی ده‌كه‌ن ئه‌م زیره‌كیی ده‌ستكرده لایه‌نی باشی هه‌یه و لایه‌نی خراپیشی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مۆبایل و ئامێری زیره‌ك به‌كارده‌هێنن، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بپرسم زیان و لایه‌نه خراپه‌كانی ئامێره زیره‌كه‌كان و زیره‌كیی ده‌ستكرد چین؟ دوای ئه‌وه‌ش ده‌مه‌وێت بزانم لایه‌نه باشه‌كانی ئامێره زیره‌كه‌كان و زیره‌كیی ده‌ستكرد چین؟ من وه‌ك دایكێك چۆن سوود له‌م زیره‌كیی ده‌ستكرده له بواری په‌روه‌رده وه‌ربگرم و بۆ خزمه‌تی منداڵه‌كانم به‌كاری بهێنم و له هه‌مانكاتیشدا چۆن منداڵه‌كانم له مه‌ترسییه‌كانیان بپارێزم؟))
خوشكی به‌ڕێز، هه‌موو داهێنانه‌كانی مرۆڤ لایه‌نی باش و لایه‌نی خراپی هه‌یه، مه‌به‌ست له لایه‌نی خراپ و باش په‌یوه‌ندیی به ئامێر و داهێنانه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێیان چۆنێتی به‌كارهێنانی ئێمه‌ی مرۆڤه، واته كاتێك باش به‌كاری ده‌هێنین ئه‌وه لایه‌نه باشه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام كاتێك خراپ به‌كاری ده‌هێنین ئه‌وه لایه‌نه خراپه‌كه‌یه‌تی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان له رێگای مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه زانیاری و نهێنییه‌كانی خۆیان و خێزانه‌كه‌مان بده‌ن به كه‌سانی تر، ئه‌وه بێگومان دواتر ئه‌و كه‌سانه ئه‌و زانیارییانه له دژمان به‌كاریانده‌هێنن، یان كاتێك له رێگای ئه‌و ئامێرانه‌وه وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاوی خۆیان بۆ كه‌سانی تر ده‌نێرن گوایه ده‌یانهێنن، ئه‌و كات كاره‌سات روو ده‌دات، به‌ڵام كاتێك كه‌سانی تر ئه‌و ئامێره زیره‌كانه بۆ فێربوونی زمان و پیشه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن، یان بۆ خۆرۆشنبیركردن، یان گه‌شه‌پێكردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنن، بێگومان ئه‌و كاته به قازانجیان ته‌واو ده‌بێت، كه‌واته ئه‌وه‌ی باش و خراپیی ئامێره زیره‌ك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیاری ده‌كات ئه‌وه ئێمه‌ی مرۆڤین نه‌ك ئامێره‌كان، واته ئه‌و به‌رنامه و پرۆگرامانه‌ی كه له رێگای ئه‌و ئامێرانه‌وه په‌خش ده‌كرێن باش و خراپی دیاری ده‌كات نه‌ك خودی ئامێره‌كه.
به‌ڕێزیشتان وه‌ك دایكێك ده‌توانیت رێنمایی منداڵه‌كانت بكه‌یت و خشته‌یه‌كیان بۆ دیاریی بكه‌یت كه رۆژانه له سێ بۆ چوار كاتژمێر تێنه‌په‌ڕێت و له نزیك خۆتانه‌وه به‌كاریان بهێنن، بێگومان به قازانجی منداڵه‌كانت ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خشته‌یه‌كیان بۆ دانه‌نێیت و پابه‌ند نه‌بن به رێنمایی و ئامۆژگاریه‌كانی ئێوه‌ی گه‌وره و به ته‌نیا له ژووره‌كه‌ی خۆیان و دوور له چاودێری ئێوه به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاری بهێنن، بێگومان ئه‌و كات زیانه‌كانی ئه‌و ئامێرانه له قازانجه‌كانیان زیاتر ده‌بنت.
زیره‌كیی ده‌ستكردیش وه‌ك داهێنانێكی نوێ ئه‌گه‌ر باش به‌كاری بهێنین بێگومان به قازانجی هه‌موومان ته‌واو ده‌بێت، به‌ڕێزت وه‌ك دایك ده‌توانیت سوودێكی زۆری لێ وه‌ربگریت بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانت، بۆ نموونه هه‌ر پرسیارێكت له‌باره‌ی فێركردنی منداڵه‌كانت لا دروست بووە ده‌توانیت ئه‌و پرسیاره له زیره‌كیی ده‌ستكرد بكه‌یت ئه‌وا یه‌كسه‌ر وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، ئه‌و كات ده‌توانیت ئه‌و وه‌ڵامانه بۆ رێنمایكردن، یان كۆششكردنی منداڵه‌كه‌ت به‌كار بهێنیت، واته له جیاتی ئه‌وی بچیت له كتێبخانه‌كان به دوای سه‌رچاوه‌دا بگه‌ڕێت، یان بچیت بۆ قوتابخانه‌ی منداڵه‌كه‌ت و پرسیار له مامۆستاكانی بكه‌یت كاتێكی زۆرت لێ بڕوات و زۆر ماندوو ببیت، ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌و پرسیاره له زیره‌كیی ده‌ستكرد بكه‌یت و یه‌كسه‌ر وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، به‌وه‌ش كاتێكی زۆرت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ ماندوو نابیت، یان جاری وا هه‌یه مانای زاراوه، یان وشه و رسته‌یه‌ك نازانیت، ئه‌و كات پرسیار له زیره‌كیی ده‌ستكرد بكه یه‌كسه‌ر ماناكه‌یت ده‌داتێ، یان له زمانێكه‌وه بۆت وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانێكی تر.
به‌ڕێزت زۆر پرسیارت له مامۆستاكانی خوێندكاره‌كه‌ت، یان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ت هه‌یه، ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستا و كه‌سانه‌ت ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌و پرسیارانه له زیره‌كیی ده‌ستكرد بكه‌یت و هه‌موو وه‌ڵامه‌كانت ده‌ست ده‌كه‌وێت، واته جگە له‌وه‌ی دەتوانیت بچیت له كتێبخانه به دوای كتێب و سه‌رچاوه‌دا بگه‌ڕێیت، ئه‌وا ئێستا هه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆت ده‌توانیت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ت ده‌ست بكه‌وێت. دایكی به‌ڕێز، پێویستە ئه‌وه‌ش بزانیت كه زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان زیانی زۆر به كات و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ت و كه‌سێتی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه زۆر پێویسته به پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له‌ژێر چاودێری خۆتدا ئه‌و ئامێرانه به‌كار بهێنێت، چونكه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه خراپ به‌كاریان بهێنێت و نابێت خۆی به ته‌نیا دوور له چاودێری ئێوه بچێته ژوورێكی تایبه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره زیره‌كانه بێت.
دایكی به‌ڕێز، له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌توانیت سوود له زیره‌كیی ده‌ستكرد وه‌ربگریت، بۆ نموونە ده‌توانیت پرسیاری ده‌رباره‌ی توانای منداڵه‌كه‌تی لێ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئاستی له كوێدایه و خاڵی لاواز و به‌هێزی چییه، ئینجا داوای ئه‌وه‌ی لێبكه كه هاوكاریت بكات بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی به‌رز بكه‌یته‌وه، واته ئه‌گه‌ر دایك و باوكێك زانیاری پێویستی ده‌رباره‌ی هه‌موو جۆره‌كانی زیره‌كیی ده‌ستكرد هه‌بێت، ئه‌و كات ده‌توانێت ئه‌و پرۆگرامانه هه‌ڵبژێرێت كه تایبه‌ته به په‌روه‌رده، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی تواناكان و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی پێده‌درێت، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ك شاره‌زای تواناكانی منداڵه‌كه‌ت ده‌بێت و به پێی تواناكانی منداڵه‌كه‌ت پرسیار و پرۆگرامی تایبه‌تی بۆ ئاماده ده‌كات، چونكه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی زیره‌كیی ده‌ستكرد ئه‌وه‌یه كه به پێی تواناكانی منداڵ به‌رنامه‌كانی بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت، واته منداڵێك بچووك بێت، یان گه‌شه‌ی دواكه‌وتبێت ئه‌وا به پێی ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و كه‌سه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، واته ره‌چاوی جیاوازیی تاكەکان ده‌كات و وه‌ك مامۆستا نییه به یه‌ك شێوه وانه‌كه پێشكه‌ش بكات و نه‌توانێت به پێی جیاوازیی تواناكانی قوتابیه‌كان بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش و راڤه بكات.
هه‌روه‌ها وه‌ك دایكێك ده‌توانیت داوای لێبكه‌یت وانه‌ی تایبه‌تیت بۆ پێشنیاز بكات بۆ به‌هێزكردنی خاڵه لاوازه‌كانی، واته كاتێك ده‌زانیت منداڵه‌كه‌ت له بابه‌تێك بۆ نموونه بیركاری، یان زانست، یان زمانی ئینگلیزی لاوازه له جیاتی ئه‌وه‌ی بینێریت بۆ خولی به‌هێزكردن یان، مامۆستای تایبه‌تی بۆ بگریت، ئه‌و كات ده‌توانیت داوا له زیره‌كیی ده‌ستكرد بكه‌یت پرۆگرامێكی تایبه‌تت بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی بۆ دابنێت. دایكی به‌ڕێز، نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر منداڵه‌كانت و ته‌نانه‌ت خۆشت په‌نا بۆ زیره‌كیی ده‌ستكرد و ئامێره زیره‌كه‌كان ببه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو په‌نا بۆ ئامێری زیره‌ك و زیره‌كیی ده‌ستكرد ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گۆشه‌گیری و ئالووده‌بوون نه‌بن.
دایكی به‌ڕێز، دووباره و چه‌ندباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته به منداڵه‌كه‌ت بڵێیت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاریی تایبه‌ت به كه‌سێتی خۆی و نهێنییه‌كانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی باس نه‌كات و پرسیار ده‌رباره‌یان له زیره‌كیی ده‌ستكرد نه‌كات، چونكه دواتر دژی به‌كاری ده‌هێنن، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به خوێندنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه له ئه‌م قۆناغه‌دا پرسیار ده‌رباره‌یان بكات.
زیره‌كیی ده‌ستكرد هاوكارێكی باشه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان هه‌یه و دایك و باوك له رێگای زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه ده‌توانن زانیاریی زۆریان ده‌رباره‌ی كه‌یسی منداڵه‌كه‌یان ده‌ست بكه‌وێت و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌یان ده‌ست بكه‌وێت كه ده‌رباره‌ی كێشه و گرفته‌كان و چۆنێتی فێركردن و راهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌یان هه‌یانه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی تایبه‌ت هه‌یه كه زیره‌كیی ده‌ستكرد ده‌توانێت تێكست و ده‌ق و نووسینه‌كان بۆ ده‌نگ بگۆڕێت، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كه‌سانی نابینا، یان گۆڕینی ده‌نگ بۆ ده‌ق و نووسین كه ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وانه‌ی نابیستن.