د.كەریم شەریف قەرەچەتانی
((كاك دكتۆر، من خوێندكاری قۆناغی چواری به‌شی ده‌روونزانیم و وا ئه‌مساڵ زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا هیچ شتێك ده‌رباره‌ی پاراسایكۆلۆژیا نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌مان نییه، زۆر حه‌زیش ده‌كه‌م زانیاریی پێویستم ده‌رباره‌ی هه‌بێت، چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه هیوادارم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه، یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له پاراسایكۆلۆژیا چییه؟ دووه‌م: ئه‌و دیاردانه‌ی كه پاراسایكۆلۆژیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات چین و جیاوازیان چییه له‌گەڵ ئه‌و دیاردانه‌ی كه سایكۆلۆژیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات؟ تا چه‌ند په‌یوه‌ندیی له‌نێوان پاراسایكۆلۆژیا و سایكۆلۆژیاداهه‌یه؟ ئایا راسته زیاتر پاراسایكۆلۆژیا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار ده‌هێندرێت؟ ده‌توانین بڵێین پاراسایكۆلۆژیا وه‌ك ده‌روونزانی و زانسته‌كانی تر ئه‌میش زانستێكی سه‌ربه‌خۆیە؟))
به‌ڕێزه‌كه‌م، ئاساییه ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو ئێستا زانیاریی پێویستت ده‌رباره‌ی پاراسایكۆلۆژیا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه زانستێكی جیاوازه له ده‌روونزانی و بابه‌ته‌كانیشیان جیاوازه، به‌داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا له‌لای ئێمه وه‌ك پێویست گرنگی پێنه‌دراوه و وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له زانكۆكانی ئێمه ناخوێندرێت، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشت:
له‌سه‌ر چه‌مك و زاراوه‌ی پاراسایكۆلۆژیا مشت و مڕ و بگره و به‌رده‌یه‌كی زۆر هه‌یه، هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه باشتر وایه له جیاتی پاراسایكۆلۆژیا، زاراوه‌ی (په‌یبردن، یان دركپێكردنی سه‌روهه‌سته‌كان) (الادراك فوق الحسی) به‌كار بهێندرێت، هه‌ندێكجاریش زاراوه‌ی (سایPsy) وه‌ك هێمایه‌ك بۆ دیارده‌كانی پاراسایكۆلۆژیا به‌كار دێت، جاری واش هه‌یه زاراوه‌ی (هێزه لەڕادەبەدەرەکان- القوی الخارقه)، یان دیارده لەڕادەبەدەرەکانله جیاتی پاراسایكۆلۆژیا به‌كاردێت، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و چه‌مك و زاراوانه نه‌یانتوانیوه شوێن به دەستەواژەی پاراسایكۆلۆژیا له‌ق بكه‌ن و جێگەکەی بگرنه‌وه، هه‌ر زاراوه‌ی پاراسایكۆلۆژیا له سه‌ر زمانه و زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر به‌كاردێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین و گونجاوترین زاراوه‌یه كه پڕ به پێستی ئه‌و زانسته نوێیه بێت.
پاراسایكۆلۆژیا (Para Psychology) له دوو وشه پێكهاتووە كه ئه‌وانیش (Para) به مانای ته‌نیشت و (Psychology) به مانای ده‌روونزانی دێت، واته پاراسایكۆلۆژیا بە مانای به ته‌نیشت ده‌روونزانییەوە، یان سه‌روو ده‌روونزانییه، كه وه‌ك بوار و زانستێكی نوێ هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه و تاووتوێكردنی ئه‌و دیارده ده‌روونییه له راده‌به‌ده‌رانه ده‌دات كه ده‌روونزانی خۆی له قه‌ره‌یان نادات و ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كانیه‌وه.
پاراسایكۆلۆژیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (ماكس دیسسوار) له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به‌كارهات، دواتریش (جی،بی، راین) له ساڵی (1934) ئه‌م زاراوه‌ی به واتای توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان بوونه‌وه‌ر و ژینگه به‌كارهێنا، زانكۆی (جۆن كه‌نه‌دیش) پێناسه‌ی پاراسایكۆلۆژیا به ئه‌وه ده‌كات كه بریتیه له (توێژینه‌وه‌ی زانستی دیارده ده‌روونییه لەڕادەبەدەرەکان و گۆڕانكاریی رواڵه‌تی نێوان بوونه‌وه‌ر و ئه‌و جیهانه‌ی چوارده‌وری، كه ناتوانرێت له رێگەی یاسا فیزیاییه باوه‌كانی ئێستاوه بزانرێت و راڤه و لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ بكرێت و شاره‌زایی پێویست ده‌رباره‌یان په‌یدا بكرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی وتنه له‌مێژه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گرنگی به توێژینه‌وه‌ی دیارده‌كانی پاراسایكۆلۆژیا ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بودجه‌ی (میزانیه)ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان كردووه و ساڵانه سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌یان كردۆته‌وه و ده‌یان گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی زانستی لەبارەی پاراسایكۆلۆژیا به چاپ ده‌گه‌یه‌نن و چه‌ندین وۆرك شۆپ و كۆنفرانس ده‌به‌ستن، بۆ نموونه له ساڵی (1882) له له‌نده‌ن كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی دیارده ده‌روونییه لەڕادەبەدەرەکان دامه‌زرا .هه‌روه‌ها دوای سێ (3) ساڵ، واته له ساڵی (1885) هه‌مان كۆمه‌ڵه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دامه‌زرا، زیاتر له (20) زانكۆی ئه‌مریكیش یارمه‌تی به ئه‌نجامگه‌یاندنی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری پاراسایكۆلۆژیا ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت زانكۆی (جۆن كه‌نه‌دیش) بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به ده‌رچووانی پاراسایكۆلۆژیا ده‌دات، هه‌روه‌ها (8) گۆڤاری تایبه‌ت به پاراسایكۆلۆژیا له به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت و زیاتریش له (20) مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی پاراسایكۆلۆژیا له روسیا هه‌یه، بێگومان ئێستا چه‌ندین جار ئه‌و ئامارانه‌ی پێشوو زیاتر بوون، چونكه ئه‌م ئامارانه كۆنن و بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌مێژه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گرنگی به توێژینه‌وه‌ی دیارده‌كانی پاراسایكۆلۆژیا ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان كردووه و ساڵانه سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌یان كردۆته‌وه و ده‌یان گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی زانستی لەبارەی پاراسایكۆلۆژیاوە به چاپ ده‌گه‌یه‌نن
دیارده‌كانی پاراسایكۆلۆژیا
هه‌موو زانست و بوارێك دیارده‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، پاراسایكۆلۆژیاش وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی تر كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، كه له دیارده‌ی بواره‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه، له گرنگترین دیارده‌كانی پاراسایكۆلۆژیاش ئه‌مانه‌ن: زانین و په‌یبردنی سه‌رووهه‌ستی (الادراك فوق الحسی)، ئه‌م بواره سه‌رجه‌م ئه‌و دیارده له‌راده‌به‌ده‌رانه له‌خۆده‌گرێت كه ناتوانرێت له رێگەی پێنج هه‌سته‌وه‌ره ئاساییه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌ستیان پێبكرێن، له به‌رئه‌وه‌ی له سنوور و مه‌ودای هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤی ئاسایدا نین و له‌و سنووره ده‌رده‌چن و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی زانین و دركپێكردنی سه‌رووهه‌ستی، كه له زمانی ئینگلیزی‌دا پێی ده‌وترێت (Extra Sensory Perception) ، ئه‌و دیارداناش كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه و سنووری پێ‌بردنی سه‌رووهه‌ستی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
تیلیپاسی (التخاگر- Telepathy)
تیلیپاسی (Telepathy) به مانای گواستنه‌وه‌ی بیرباوه‌ڕ و بیرۆكه و زانیاری و شاره‌زایی له‌نێوان دوو مێشكدا (دوو كه‌س) به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامراز و كه‌ره‌سته و هۆكارێكی فیزیكی (ماددی) باوی وه‌ك (ته‌له‌فۆن، یان ئیمێڵ، یان نووسین، یان قسه‌كردن و...هتد) له‌نێوان ئه‌و دوو مێشكه، یان ئه‌و دوو ئاژه‌ڵه، یان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی بیروبۆچوون و زانیارییه‌كانیان، هه‌ندێك مرۆڤ هه‌ن كه ئه‌و توانسته تایبه‌تییه له‌راده‌به‌ده‌ره‌یان هه‌یه و ده‌توانن له‌نێوان خۆیان له رێگەی تیلیپاسی (Telepathy) ئاڵوگۆڕی زانیاریی بكه‌ن و سه‌ركه‌وتووش بن، ئه‌گه‌ر دووری نێوانیشیان سه‌دان و هه‌زاران كیلۆمه‌تریش بێت، واته ده‌توانن په‌ی به‌و شتانه ببه‌ن كه له‌ناو مێشكی كه‌سی به‌رامبه‌ریدا دێت و ده‌چێت و بیر له چی ده‌كاته‌وه، یان هه‌ست به چی ده‌كات، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌كنۆ‌لۆژیا و ئامێرێكی ماددی و فیزیایی له نێوانیاندا هه‌بێت، ته‌نیا به هێزی بیر و هۆش و ده‌روون زانیارییه‌كانی ناو مێشكیان بۆ كه‌سانی تر ده‌گوێزنه‌وه.
بینین و زانینی شوێنی شته شاراوه‌كان (الاستبصار- clairvoyance
هه‌ندێك كه‌س له رێگەی (تیژبینی) (الاستبصار- ( clairvoyance ده‌توانن شوێنی شته شاراوه‌كان و دزراوه‌كان بزانن و كاغه‌زی ناو گیرفان بخوێننه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له توانا لەڕاده‌به‌ده‌ره‌كان و دیارده ده‌روونییه نائاساییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م توانست و توانا له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و نائاساییه‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت شتی ئه‌و دیو دیوار و به‌ربه‌ست و شوێنە شاراوه‌كان ببینێت و كه‌ل و په‌له دزراو و شاراوه‌كان بدۆزێته‌وه، كه كه‌سانی ئاسایی وه‌ك ئێمه ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن .
زانینی ره‌نگه‌كان له رێگەی ده‌ستلێدانه‌وه (الرۆیه الجلدیه Dermoscopy )
ئه‌م دیارده ده‌روونییه‌ش بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س له توانایاندا هه‌یه ره‌نگه‌كان له رێگەی ده‌ستلێدانه‌وه بزانن بە بێ ئه‌وه‌ی بینین (چاو) به‌كاربهێنن، هه‌ندێك له زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه ره‌نگه‌كان ته‌نیا له رێگەی بینینه‌وه هه‌ستی پێناكرێت، به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن له رێگەی ده‌ست لێدانیشه‌وه ره‌نگه‌كان بناسنه‌وه .
به بڕوای ئه‌و زانایانه ره‌نگه‌كان شه‌پۆلی كه‌هرۆموگناتیسیان هه‌یه و ئه‌و كه‌سه‌ی توانای تایبه‌تی هه‌بێت ده‌توانێت له رێگەی ده‌ست لێدانه‌وه هه‌ست به جیاوازی گه‌رمی نێوان ره‌نگه‌كان بكات كه له ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی (انعكاس) تیشكی رۆژه‌وه دروست ده‌بێت، بۆ نموونه دوای راهێنانی ئه‌و جۆره كه‌سانه له رێگه‌ی ده‌سته‌وه ده‌یانناسنه‌وه، به بڕوای ئه‌و زانایانه ره‌نگه‌كانی (سوور و پرته‌قاڵی و زه‌رد) له ره‌نگه گه‌رمه‌كانن و زیاتر زبرن، به‌ڵام ره‌نگه‌كانی شین و سه‌وز له ره‌نگه سارده‌كانن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا لووسن، كه‌واته كاتێك چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای تایبه‌تیان هه‌یه ده‌به‌سترێت و ده‌ست له شته ره‌نگاوره‌نگه‌كان ده‌ده‌ن، له رێگەی گه‌رمی و زبری، یان ساردی و لووسیه‌وه ره‌نگه‌كان ده‌ناسنه‌وه.
سایكۆكینزز (psychokinesis)
ئه‌مه‌ش لقی دوویه‌می دیارده‌كانی پاراسایكۆلۆژیایه كه ئه‌م دیارده‌یه بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س به هێزی بیر و ئه‌قڵ ده‌توانن كار له‌كه‌ل و په‌ل و شته ماددییه‌كان بكه‌ن و بیانجووڵێنن و جێگۆڕكێیان پێبكه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی ماددی فیزیایی و كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیاركراو به‌كاربهێنن، شایانی ئاماژه بۆ كردنه كه دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م توانایه بۆ لێهاتوویی و توانای لەڕاده‌به‌ده‌ری كابرایه‌كی روسی كه ناوی یوری گیله‌ر-ه (Yuri Geller) ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌یتوانی به هێزی مێشك و ده‌روون كه‌وچك و كلیل بچه‌مێنێته‌وه.