د.كەریم شەریف قەرەچەتانی
«كاك دكتۆر، من باوكم و زۆرجار ده‌ترسم منداڵه‌كه‌م تووشى لادان بێت، به‌تایبه‌تیش دەترسم تووشی مادده‌ى هۆشبه‌ر بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى دوو هاوڕێم له رێگاى هاوڕێی خراپه‌وه كوڕه‌كانیان تووشى مادده‌ى هۆشبه‌ر بوون و تووشبوون به ده‌ستیانه‌وه، وه‌ك بۆیان باسكردووم، ئه‌و دوو باوكه خۆشیان كه‌مته‌رخه‌م بوون و به دواداچوونیان بۆ منداڵه‌كانیان نه‌كردووه و شاره‌زایشیان له مادده‌ى هۆشبه‌ر نه‌بووه، من نامه‌وێت باوكێكى كه‌مته‌رخه‌م بم، پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه مه‌به‌ست له مادده‌ى هۆشبه‌ر چییه و به زۆریش كێ په‌نا بۆ ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه ده‌بات و هۆكاره‌كانى توشبوونی چین؟ ئایا ئه‌وانه‌ى پزیشكیش بۆ نه‌خۆشى ده‌نووسێت، مه‌ترسیان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك زانیاریم بده‌یتێ زۆر سوپاست ده‌كه‌م». (باوكى س).
بۆ زانیاریى به‌ڕێزتان زۆر له باوكان به تووندى دژى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه و زۆر به خراپى باسیان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا خۆیان رۆژانه له‌به‌رچاوى منداڵه‌كانیان، پاكه‌تێك، یان دوو پاكه‌ت جگه‌ره ده‌كێشن، دووریش نییه حه‌ب و ده‌رمانى هێوه‌ركه‌ره‌وه‌ش به‌كاربهێنن ئه‌گه‌ر خه‌ویشیان لێ نه‌كه‌وت، ئه‌وا ئاساییه په‌نا بۆ حه‌ب (ده‌نكۆڵه‌ى) خه‌و لێخستن ببه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى نه‌مان، یان كه‌مكردنه‌وه‌ى متمانه له‌لاى منداڵه‌كانیان به‌رانبه‌ر به‌و جۆره باوكانه.
هه‌موو منداڵێك پێویستى به پێشه‌نگ هه‌یه و ده‌یه‌وێت بیكات به نموونه و پێشه‌واى خۆى و له داهاتوودا لاسایى بكاته‌وه، نزیكترین كه‌س و یه‌كه‌مین كه‌سیش بۆ پێشه‌نگى منداڵ دایك و باوكه، ئینجا كاتێك قسه و بۆچوونه‌كانى دایك و باوك پێچه‌وانه‌ى كرداره‌كانیان ده‌بن، واته به قسه رقیان له شتێكه له كاتێكدا به كرده‌وه ئه‌و شته ده‌كه‌ن، ئا له‌م كاته‌دا منداڵ متمانه و بڕواى به‌و جۆره باوك و دایكه نامێنێ و زه‌حمه‌تیشه بیانكات به نموونه و پێشه‌نگى خۆى، ئه‌گه‌ر بیانكات به پێشه‌نگیش ئه‌وا پێشه‌نگێكى نادروست و خواروخێچ ده‌بن، واته له هه‌ردوو باره‌كه‌دا زیانى گه‌وره به كه‌سێتى و بارى ده‌روونى منداڵانى ئه‌و جۆره دایك و باوكانه ده‌گات .
ئێستا با بزانین مه‌به‌ست له مادده هۆشبه‌ره‌كان چییه؟ له راستیدا چه‌نده‌ها پێناسه بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان كراون، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ئاماژه بۆ دوو پێناسه‌ى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ین:
1 - هه‌ر مادده‌یه‌كى كیمیاوى (سروشتى بێت، یان ده‌ستكرد)، بۆ ده‌ستنیشانكردن، یان بۆ خۆپاراستن، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك نه‌خۆشى به‌كاربهێندرێت، ده‌چێته خانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
2 - هه‌ر مادده‌یه‌كى كیمیاوى به مه‌به‌ستى خۆشى و تام و چێژ لێوه‌رگرتن و سه‌رگه‌رمكردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار به‌كاربهێندرێت، ده‌چێته خانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ش كه پزیشك به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار بۆ نه‌خۆشەکانی ده‌نووسێ، ده‌چێته ئه‌م خانه‌یه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتییه و له‌ژێر چاودێرى پزیشكدایه، ئه‌وا مه‌ترسى نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه دواتریش دوور له چاودێرى و ره‌زامه‌ندیى پزیشك هه‌ر له‌سه‌رى به‌رده‌وام بوون، ئه‌و كاته مه‌ترسیدار ده‌بێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ببنه مایه‌ى ئالووده‌بوون و خووپێوه‌گرتن و فێربوونى به‌كارهێنانى ئه‌و ماددانه.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ك مادده‌ى هۆشبه‌ر پێناسه بۆ هه‌موو مادده‌كان بكه‌ین، ئه‌وا زۆر مادده له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌و ماددانه‌ن كه به پێى یاسا قه‌ده‌غه‌كراون و یاساغن و به‌كارهێنانیان زیانى زۆرى لێده‌كه‌وێته‌وه، واته جگه‌ره‌كێشان و چایی و قاوه‌خواردنه‌وه ناچنه ئه‌م خانه‌یه‌وه، هه‌رچه‌نده جگه‌ره مادده‌ى (نیكۆتین) و چاو قاوه مادده‌ى (كافیین)ى تێدایه و له پێكهاته‌ى كیمیایدا نزیكه له مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها سیكۆتین، یان هه‌ندێك مادده‌ى تر كه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوماڵ به‌كارده‌هێنرێن، ناچنه خانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام كاتێك بۆ ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى خۆیان به‌كارناهێنرێن و كه‌سانێك بۆ مه‌به‌ستى هه‌ڵمژین و خۆگێژكردن و تام و چێژوه‌رگرتن به‌كارى ده‌هێنن، ئه‌و كاته ده‌چنه خانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، زۆر پێویسته رێنمایى منداڵ و هه‌رزه‌كاره‌كانمان بكه‌ین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و جۆره ماددانه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار و به مه‌به‌ستى زانینى تامیشیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر كه‌س به‌و شێوه‌یه تووشى ئه‌و به‌ڵایه بوون و دواتر له‌سه‌رى به‌رده‌وام بوون تا له كۆتایدا ئالووده‌ى بوون و بووه به خوویه‌كى دزێو و قێزه‌ون له لایان.
كێن ئه‌وانه‌ى به زۆریى مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن؟
به پێى توخم، كوڕان (نێره‌كان) دوو ئه‌وه‌نده‌ى كچه‌كان (مێینه‌كان) مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام به پێى چین و توێژ و بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناو ئه‌م چین و توێژانه‌ى لاى خواره‌وه‌دا زۆره:
1 - ئه‌وانه‌ى بێكارن و بۆ بژێوى ژیانى خۆیان و ماڵ و منداڵیان پیشه‌یه‌كى گونجاویان نییه.
2 - ئه‌و كه‌سانه‌ى ماڵ و حاڵى ته‌ندروست و گونجاو به‌خۆیان نییه، یان له گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغ و میللییه‌كاندا ده‌ژین.
3 - ئه‌وانه‌ى له ژیانى خۆیان رازى نین و زۆربه‌ى حه‌ز و ئاره‌زووەكانیان نه‌هاتۆته دى.
4 - ئه‌وانه‌ى كه‌سێتى لاوازیان هه‌یه و به ده‌ست كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى و گرفتى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیشیان ناده‌ن و بۆ راكردن له‌و واقیعه تاڵه په‌نا بۆ ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه ده‌به‌ن.
5 - ئه‌وانه‌ى تێكه‌ڵ به هاوڕێی خراپ و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئالووده‌ى یه‌كێك له‌و مادده هۆشبه‌رانه بوون، دوور نییه دواى ماوه‌یه‌ك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن و له رێگاى ئه‌وانه‌وه تووشى ئه‌و ده‌رد و به‌ڵایه ببن.
6 - ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ناو خێزانى پڕ له ئاژاوه و لێكترازاودا ده‌ژین و كه‌سێكى دڵسۆزیشیان نییه كه‌مێك له خه‌مه‌كانیان بۆ كه‌مبكاته‌وه و رێنمایى پێویستیان بكات.
به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و كه‌سانه له‌به‌ر یه‌كێك، یان زیاتر له یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه په‌نا بۆ به‌كارهێنانى ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه ده‌به‌ن:
یەکەم: بوونى ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه و نه‌بوونى چاودێرى و لێپرسینه‌وه.
دووەم: حه‌زكردن به تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێك و په‌یبردن به نهێنى و زانینى ده‌رئه‌نجامه‌كانى به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره ماددانه.
سێیەم: كاریگه‌ریى براده‌رى خراپ و حه‌زكردن به لاساییكردنه‌وه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوهاوڕێكانیدا نامۆ و دووره‌په‌رێز نه‌بێت.
چوارەم: بوونى بۆشایى و بێكارى و نه‌بوونى كار و چالاكى تر‌ى سوودبه‌خش له‌به‌رده‌م ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا.
پێنجەم: ئه‌و جۆره كه‌سانه به چاوى نزم سه‌یرى خۆیان و تواناكانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕوایه‌یان له لا دروست بووه، كه كه‌سانى بێده‌سه‌ڵاتن و به كه‌ڵكى هیچ شتێك نایه‌ن.
شەشەم: بوونى چه‌نده‌ها كێشه و گیروگرفتى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى.
حەوتەم: زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه كێشه‌ى خوێندنیشیان هه‌یه و له خوێندنگە دواكه‌وتوون.
هەشتەم: زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه رێنمایى پێویست نه‌كراون و هیچ ئامانجێكیان له ژیاندا نییه و خۆشیان نازانن بۆچى ده‌ژین؟
نۆیەم: لاوازیى لایه‌نى ئایینى و رۆحى ئه‌و جۆره كه‌سانه و نه‌بوونى فه‌لسه‌فه‌یه‌ك له ژیانیان، كه تێبگه‌ن بۆچى ده‌ژین، بۆ هاتوونه‌ته ئه‌م جیهانه‌وه، پاشه‌ڕۆژى مرۆڤ چییه؟