حەمەی حەمەسەعید بۆ زانکۆی هەڵەبجە: پیرۆز بێت لەهەڵەبجە و لە هەرێمی
کوردستان
حەمەی حەمەسەعید پیرۆزبایی لە زانکی هەڵەبجە دەکات بەبۆنەی
بەدستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکان بۆ بوارەکانی توێژینەوە،
لە پەیامەکەی حەمەی حەمەسەعید هاتووە "بەڕێز/ سەرۆکی زانکۆی
ھەڵەبجە
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، مامۆستایان، فەرمانبەران و
خوێندکارانی ئازیز
جگە لە سیفەتی ڕسمیی خۆم، وەکو ڕۆڵەیەکی ھەڵەبجە، بە ھەستێکی پڕ لە
شانازییەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی
دەزگای (تایمز)ـی بەریتانی بۆ توێژینەوە نێوانبوارییەکان لەنێو زانکۆ حکومییەکانی
ھەرێمی کوردستاندا.
ئەم دەسکەوتە زانستییە بەناوی ھەڵەبجەوە مایەی شانازییمانە، کە پێشتر ھەڵگری
نازناوی قوربانیدان و خۆڕاگریی خەڵکەکەی بووە، ئەمڕۆش لە دنیای زانست و پێشکەوتندا
مێژوویەکی گەشاوە تۆماردەکات و دەیسەلمێنێت؛ ڕۆڵەکانی ئەم ناوچەیە ھەڵگری چرای
زانست و خوێندەواریین.
بەدڵنیاییەوە ئەم دەسکەوتە بەرھەمی ماندووبوون و زانستخوازیی سەرۆک و
ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزە. بۆیە پشتیوانیی
خۆمان دووپات دەکەینەوە لەپێناو بەردەوامی و پێشخستنی زیاتری زانکۆ ئازیزەکەی
ھەڵەبجەدا ، پیرۆزبێت لە ھەڵەبجە و ھەرێمی کوردستان...ھەمیشە
سەرکەوتووبن.