لە مەڵبەندی كولتوور و ڕۆشنبیریی شاری كۆیە، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (زەینەب خان) بەڕێوەچوو؛ كتێبێكە كە بە مەبەستی بەرجەستەكردنی لایەنە مێژوویی و كولتوورییەكان، لەلایەن نووسەر و لێكۆڵەر د. ڕێبوار سیوەیلی كۆكراوەتەوە و ئامادەكراوە. ئەم بەرهەمە لەلایەن دامەزراوەی ڤیم چاپ و بڵاوكراوەتەوە.