پەیامی مەكتەبی سیاسیی لە رۆژی شەهیدی یەكێتییدا

کوردستان 05:29 PM - 2026/11/20

پەیامی مەكتەبی سیاسیی لە رۆژی شەهیدی یەكێتییدا

ئەمڕۆ لە تۆماری دوور و درێژی خەباتی هەمەلایەنەی یەكێتییەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ،رۆژی شەهیدی یەكێتییە ، یادی یۆبیڵی زێڕیینی شەهادەت و رێڕەوی ئاوەدانی (كەم بژی و كەڵ بژی) یە، كە شەهیدانی سەرکردە، شەهید خاڵە شیهاب و هاوڕێكانی شەهید جەعفەر و شەهید ئەنوەر بوونە پێشەنگی گیانبەخشین و قوربانیدان لە پێناوی ئازادی و سەرفرازیی نیشتمان و گەلەكەماندا.
بۆ بەرزڕاگرتنی یادەوەری گشت شەهیدانی كاروانی خەباتی یەكێتی، رۆژی ٢١ی تشرینی دووەم وەک رۆژی سەرتاسەری رێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی گشت قۆناغەكانی شۆرشی نوێی گەلەکەمان و کۆڕی تێکۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوە تاوەكو هەمووان لەیەک سات و پێكەوە بەڵێنی وەفاداریی بۆ گشت شەهیدان و درێژە پێدان بە رێبازەكەیان دووپات بكەینەوە.

ئەم یادە مەزنە دەرفەتێكە بۆجۆشدانەوەی خەباتی رەوای نیشتمانیی (کوردایەتی) و خەباتی روونی دیموکراتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی (کوردەواری) كە ئەویش یەكخستنی هەوڵەكانمانە بۆ خزمەتكردنی زیاتری میللەتەکەمان لە پێناوی ئایندەیەكی باشتر و گەشتردا كە حزبی شەهیدان درێغی لێنەکردووە و لێناکات و شەهیدەكانیشمان گیان وژیانی خۆیان لە پێناویدا بەخشی. ئەوەش تەنها و تەنها بە پێداگریمان لەسەر ئەرکی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی خۆماڵی و سەرخستنی ئیستحقاقە نەتەوەیی و دەستوورییەکانمان دێتەدی.
یەکێتی بۆ ئەمە لە کۆری تێکۆشاندا ماوە و دەمێنێ تاوەکو یەک بە یەکی ئەرکەکانی رزگاری و چاکسازی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەم میللەتە شەهیدپەروەرە سەردەخات.
جارێکی تر لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا درود بۆ رۆحی پاكی شەهیدان، سڵاوی ئەمەكداری بۆ كەسوكار و خانەوادە سەربەرزەكانیان.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو