عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: سبەینێ ڕۆژی شەممە، دابەشکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی جیا دەکرێتەوە بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان (بتڵ)
سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز دەشڵێت: لە سبەینێوە کار بەم بڕیارە دەکرێت و ئاماج لێی دابینکردنی غازە بە ئاسانترین رێگە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و شۆفێران بەبێ گرفت غازیان دەست بکەوێت و قەرەباڵغی لە وێستگەکاندا دروست نەبێت.
ئەو وێستگانەی تەنها غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن ژمارەیان چوار وێستگەیە
وێستگەی دۆڵەڕووت
وێستگەی هەڵەبجە- تانجەرۆ
وێستگەی کانی گۆران
وێستگەی شا
ئەو وێستگەکان تەنها غازی ماڵان (بتڵ) دابین دەکەن ژمارەیان حەوت وێستگەیە
وێستگەی سەردەم
وێستگەی بینایی
وێستگەی برایەتی ١
وێستگەی برایەتی ٢
وێستگەی کوردستان
وێستگەی فامیلی
وێستگەی قەیوان یەک