لە مامەڵەكانی ڕۆژی هەینیدا، یەك ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 577 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و لە 3.62% دابەزینی تۆمار كرد، بەوەش 14 مانگە نرخی زێڕ هێندەی ئێستا دانەبەزیوە.
بەپێی مامەڵەكانی ڕۆژی هەینی، یەك ئۆنسە زێڕ بۆ 3,577 دۆلارە.یەك كیلۆ زیو بە 1,363 دۆلارە، هۆكارەكەش فشاری بەهێزبوونی دۆلاری ئەمریكییە.
بازاڕ پێشبینی دەكات ڕێژەی سوود لە لایەن یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریكاوە بەرزبكرێتەوە.
دابەزینەكە بەشێوەیەكە، هەر ئۆنسەیەك 140 دۆلاری لێبووەتەوە، بەمەش نزمترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی ئەیلوولی 2025ـەوە تۆماركرد، كە سێ هەزار و 693 دۆلار بووە. نرخی یەك ئۆنسە زیو بۆ 42 دۆلار و 3 سەنت دابەزی.یەك كیلۆ زیویش بۆ بە هەزار و 360 دۆلار دابەزیوە.
كریس گافنی، سەرۆكی بەشی بازاڕە جیهانییەكان لە كۆمپانیای "ئێڤەر بانك"، باس لەوەدەكات، پێشبینییەكانی تایبەت بە ڕێژەی سوود و بەهێزیی دۆلار، دوو هۆكاری سەرەكین كە ئەمڕۆ فشار دەخەنە سەر نرخی زێڕ.
ئەو دەشڵێت، كۆنووسی كۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی لیژنەی فیدراڵی بۆ بازاڕی كراوە دەریدەخات كە زۆربەی بەرپرسانی یەدەگی فیدراڵی پێشبینی پێویستیی بەرزكردنەوەی ڕێژەی سوودیان كردووە، هەروەها ئەو داتایانەی هەڵاوسان كە لە دوای ئەو كۆبوونەوەیە بڵاوكراونەتەوە، پشتیوانی لە زیادكردنی زیاتری ڕێژەی سوود دەكەن لە ئەمریكا.
لەم هەفتەیەدا، پێنوێنی دۆلار بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای دووی نیسانی 2025 ەوە تۆماركرد، ئەمەش وا دەكات ئەو كاڵایانەی بە دۆلار دەخەمڵێنرێن، وەك زێڕ، تێچوویان زیاتر بێت بۆ ئەو كڕیارانەی هەڵگری دراوەكانی ترن.
ئێستا بازاڕەكان بە ڕێژەی 91% پێشبینی بەرزكردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریكا بە 25 خاڵی بنەڕەتی لە مانگی كانوونی یەكەمدا دەكەن.