عەلی زەیدی: جورف سەخر سەرەتای چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بوو

عیراق 02:50 PM - 2026/11/20

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، دوای چوونە ناوەوەی هێزە هاوبەشەكانی سوپای عیراق و دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی جێگۆڕكێی هێزەكان لە جورف سەخر، پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی عیراق دەركەوت و لەرێگەی ئامێری پەیوەندیكردنی بێتەلەوە قسەی بۆ هێزە هاوبەشكان كرد و وتی:  هەموو ئەو هێزانەی بەشداریان لەگرتنەوەی جورف نەسردا ( جورف سەخر) كردووە، سەركەوتنی گەورەیان بۆ وڵاتەكەمان دەستەبەر كردووە، وتی: جورف نەسر سەرەتای چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بوو، هاوكات ئامۆژگاری هەموو هێزەكانی كرد كە هەماهەنگی لەنێوان یەكتردا بكەن و وتی هەموو ئەوانەی ئێستا لەجورف نەسرن برای یەكترن كەس دووژمنی كەس نیە.

وتیشی: ئەوان ( واتە هێزەكانی حزبوڵا) كوڕی ئەم میللەتەن، خوێنیان خوێنی ئێمەیە. ئەم قۆناغە ڕۆحی گشتگیری بەرجەستە دەكات نەك وەدەرنانی. هەمووان لە ژێر یەك ئاڵادا و یەك فەرماندەیی و یەك یاسادا دەچنە ناو هێزە چەكدارەكانەوە.

عەلی زەیدی جارێكی تریش دووپاتیكردووە : كە  هیچ چەكێك لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، و هیچ بڕیارێك جگە لە عیراق و هیچ ئاڵایەك لە ئاڵای عیراق بەرزتر نەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو