لە زاخۆ دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب بە بەشداری 115 كتێبخانە و دەزگای چاپ و پەخش لە 15 وڵات بەڕێوەچوو، سەرەڕای كردنەوەی پێشانگەكە بەڵام خاوەنی دەزگاكانی چاپ و پەخش دەڵێن: خوێنەرانی كتێب بەرەو كەمبوونەوە دەچن و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان بوونەتە جێگرەوە.