لە سلێمانی مووەلیدە ئەهلییەكان دەكەونەوە كار

کوردستان 03:29 PM - 2026/11/10

لە سلێمانی مۆلیدە ئەهلییەكان خرانەوە كار ، پارەی پێشەكیش وەرناگیرێت، رۆژی هەینی جارێكی تر كۆبوونەوە دەكرێت و بڕیار لەبارەی نرخی ئەمپێر و سەعاتەكانی كارپێكردنیان دەدرێت بۆ ئەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو پارە لەهاووڵاتیان وەربگیرێت.

دوای كەمبوونەوەی سەعاتەكانی كارەبای نیشتمانی ئەمڕۆ لەپارێزگای سلێمانی نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكان لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكە بڕیاردرا دەست بەكارپێكردنی مۆلیدەكان بكرێت.

قائیمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شەشی بەیانی بۆ 8 ، هەروەها ئێوارانیش 4 بۆ 1ی شەوو مۆلیدە ئەهیلییەكان كارەبا بەهاووڵاتیان دەدەن.ووتیشی،رۆژی هەینی جارێكی تر لەگەڵ خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان كۆدەبینەوە و گفتووگۆی زیاتر دەكەین.ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژی شەممەوە خاوەن مۆلیدەكان دەست دەكەن بە كۆكردنەوەی پارە  لە هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو