سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ سێ تا چوار کاتژمێر لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە و کاتی چاکبوونەوەشی دیار نییە.
سەبارەت بە باشبوونی دۆخەکەش، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، کاتی ئاساییبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا نادیارە و بەتەواوی بەستراوەتەوە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.