بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری مام عوسمان حەسەن
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مام عوسمان حەسەن) باوکی شەهید سەردەشت عوسمان-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
مام عوسمان پیاوێکی بەویژدان و ئارام، لەسەرخۆ و بە هەڵوێست و ئارامگر و هەقبێژ بوو، لەسەر مافی خۆی و خەڵکی دەهاتە جواب و هەرگیز پاشگەز نەدەبووەوە.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی مام عوسمان حەسەن دەکەم، هیواخوازم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسول